بێگهرد تاڵهبانی له بارهی بهكار هێنانی وشهی "كوشنده" بۆ ئاردی هاورده روونكردنهوه دهدات
بێگهرد تاڵهبانی
وێستگه نیوز ـ
وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی ههرێمی كوردستان له بارهی بهكارهێنانی وشهی "كوشنده" بۆ ئاردی هاوردهكراو روونكردنهوه دهدات و رایدهگهیهنێت، ئهو ئارده زۆر لاوازه و زۆربهی ماده سهرهكییه خۆراكییهكانی لێدهرهێنراوه.
بێگهرد تاڵهبانی، وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی ههرێمی كوردستان له لاپهڕهی خۆی له فهیسبوك بڵاویكردووهتهوه: "دوابەدوای لێدوانمان لە مەراسیمی کردنەوەی کارگەی ئاردی قەیوان لە سلێمانی دەربارەی هاودەکردنی ئارد لە بازاڕەکانی دەرەوە، مەبەستمان لە وشەی کوشندە کە بەپێی راپۆرتە زانستیەکان لە لایەن دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری عیراقی تایبەت بە پشکنینی ئاردی هاوردە ئەم زانیاریانە زۆر جار باسکراوە و لەمیدیاکانیش روونکردنەوەی لەسەردراوە کە ئاردی هاوردە ئەم مەترسیانەی هەیە".
له بارهی مهترسییهكانهوه نووسیویهتی:
1- ئاردێکی زۆر لاوازە لە ماددە سەرەکیە خۆراکیەکان و زۆرینەی ماددە سەرەکیەکانی کە لەپێکهاتەی گەنم دەرهاتووە بۆ مەبەستی بەکارهێنانی بۆ پیشەسازی نەستەلە و نیشاستە چەندین جۆر ماددەی خۆراکی تر بە تایبەت دەرهێنانی ماددەی گلۆتین و گلۆتامین و ئەنزیماتە بەسوودەکان.
2- جێگرتنەوەی ئەو ماددە خۆراکیە سەرەکیانەی بەماددەی صناعی و چەندین جۆر ماددەی پارێزەر واتە موادی حافڤە کە ئەم ماددانە مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.
3- هەروەها لەڕوی بەهای خۆراکی زۆر لاوازە و زەرەری زۆری بۆ مرۆڤ و گەشەی مرۆڤ هەیە وە لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردن و اچافە کردنی چەندین ماددەی ڕەنگ کردن و ماددەی دروست کراوی صناعی کە ئەم ماددانە زۆر
مەترسیدارن بۆ تەندروستی مرۆڤ و سەرهەڵدانی نەخۆشی.
4- هەموو ئەم ڕاستیانە لەسەرئاستی دەزگا زانستی و کۆنترۆلی جۆری لەسەر ئاستی تاقیگای سەڵمێنراوە و بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە دروست کراوە لەسەرئاستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کە هاوپێچ وێنەیەک لە بریارەکانی تێدایە.
ئهمه لهكاتێكدایه دوێنێ یهكشهممه 19ی ئهیلوولی 2021، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لەمیانی وتارێکدا لە مەراسیمی کردنەوەی کارگەی ئاردی سلێمانی لە سنووری بازیان رایگەیاند: "لە چەند هەفتەی رابردودا لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەجۆری ئەو ئاردەی دەهێنرێتە ناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، کە بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان دەرکەوتوە ماددەی کوشندەی تێکراوە، لەپێناوی ئەوەی کە تەنها ئاردە سپی بکرێت و کۆمەڵێک ماددەی کیمیایی تێکراوە کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەندروستی خەڵکی کوردستان هەیە".
PM:12:03:20/09/2021
ئهم بابهته 4996
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت