وتەبێژی حکومەت لەسەر دابەشکردنی مووچە زانیاری نوێی ئاشکراکرد

‌دابەشکردنی مووچە

وێستگە نیوز_

وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت، 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت کە هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو بەبێ لێبڕین مووچە دابەشدەکرێت.

 
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەناڵی رووداو-ی وت، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە دابەشکردنی مووچە لە 25ی هەموو مانگێک.

ئەو وتیشی، هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ ئەوەی مووچە 100٪ دابەشبکات و بەپێی ئەو داهاتەی حکومەت و ئەو 200 ملیار دینارەی کە حکومەتی فیدراڵ دەینێرێت.

دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین، وەکو وتەبێژی حکومەت ئاماژەی پێکردووە، دوای ناردنی 200 ملیار دینارە لە بەغداوە. ئەوەشی خستۆتەڕوو، "لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا وا رێکخراوە بەتەواوی مووچە بدرێت".
 
15ی حوزەیرانی رابردوو، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەویش دوای وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.


AM:10:36:20/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 6780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو