خامنه‌یی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی موحسین ره‌زایی له پۆسته‌كه‌ی قبوڵكرد
موحسین ره‌زایی
وێستگە نیوز_
رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی موحسین ره‌زایی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی ئێران قبوڵكرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی ئەیلوول ئاژانسی ئێرنا-ی سەر بە حکومەتی ئێران بڵاویكرده‌وه، كه عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی موحسین ره‌زایی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی ئێران قبوڵكرد.
هاوکات ئاماژە بەوەکراوە، عه‌لی خامنه‌یی پاش قبوڵكردنی داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی، رایگەیاندووە، "هه‌وڵه‌كانی موحسین ره‌زایی له‌بیر ناچێته‌وه" و داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ موحسین ره‌زایی له پۆستی نوێیدا خواستووە.
تا ئێستا هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی موحسین ره‌زایی رانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام پێده‌چێت به‌هۆی دیاریكردنی وه‌ك راوێژكاری ئابوری سه‌رۆككۆماری ئێران ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشابێته‌وه.
PM:05:20:19/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت