بۆ ئه‌وانه‌ی دووجار كوتراون..هه‌واڵێكی خۆش له ته‌ندروستیی عێراقه‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رایگه‌یاند كه كه‌مترین رێژه‌ی توشبون له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا تۆمار كراوه كه هه‌ردوو ژه‌مه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتوه و رێژه‌كه بووه‌ته 1 كه‌س له هه‌زار كه‌س.
ریاز حلفی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق راگه‌یاند كه چاودێرانی ته‌ندروستی به‌دوری نازانن شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا به‌هۆی گۆڕدراوه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه سه‌رهه‌ڵبدات و ده‌ڵێن كه هێشتا كۆرۆنا چالاكه و به‌پیره‌وه‌چونی ڤاكسین سسته.
وتیشی كه ئێستا وه‌زاره‌ت پشت ب پێدانی ڤاكسین ده‌به‌ستێت و تا راده‌یه‌ك بێهیوا بووه له‌وه‌ی هاوڵاتیان رێككاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن، ئاشكراشیكردوه كه ئێستا كۆرۆنا زۆر كه‌م توشی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه ڤاكسینیان وه‌رگرتوه و زیاترله 4 ملیۆنیش ڤاكسینان وه‌رگرتوه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه وه‌رگرتنی ڤاكسین كریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبون به ڤایرۆسه‌كه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤاكسینان وه‌رگرتوه و توشی كۆرۆنا ده‌بن، به سوكی توشی په‌تاكه ده‌بن و رێژه‌كه بۆ 1 كه‌س له هه‌زار كه‌س كه‌میكردوه، ته‌نها یه‌ك حاڵه‌تی مردنیش به كۆرۆنا له دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین تۆمار كراوه كه ئه‌ویشت كه‌سێكی ته‌مه‌ن 80 ساڵ بووه.
PM:03:16:19/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 14272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت