دارایی په‌رله‌مانی عێراق: بودجه زیادی هه‌یه و ده‌بێت به‌رزكردنه‌وه‌ی موچه ده‌ست پێبكاته‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق دڵنیایی دا به موچه‌خۆران كه موچه‌كانیان زامنه و بودجه‌ش زیادی هه‌یه، ئه‌مه‌ش رێگه ده‌دات به‌وه‌ی سه‌ره‌موچه و به‌رزه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكاته‌وه.
ناجی سه‌عیدی، ئه‌ندام له لیژنه‌ی دارایی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ده‌كرێت ئه‌و زیاده‌یه‌ی كه له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا هه‌یه، به‌كاربهێنرێت بۆ ده‌ستكردنه‌وه به پرۆسه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌ت مامۆستایان كه ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌ستاوه.
ده‌رباره‌ی نرخی دۆلار، ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی وتی ئه‌وه پرسێكی حكومییه و په‌یوه‌ندیی به په‌رله‌مانه‌وه نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بانكی ناوه‌ندی شكستی هێنا له ئه‌زمونی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار، ده‌بێت نرخی دۆلار بگه‌ڕێندرێته‌وه نرخه كۆنه‌كه.
AM:09:55:19/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت