كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاوپیشه‌یه‌كی خۆی له وه‌زاره‌تی به‌رگری كوشت
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی پێكدادانێكی چه‌كداری له پارێزگای به‌سره، كارمه‌ندێكی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كارمه‌ندێكی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی كوشت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای به‌سره رایگه‌یاند كه هه‌ردوو كارمه‌نده‌كه‌ی ناوخۆ و به‌رگریی عێراق له ناوچه‌ی نه‌هرپاشا له قه‌زای قورنه بوه به شه‌ڕیان و دواتر چه‌كیان له‌یه‌كتر راكێشاوه.
كارمه‌نده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناخۆ له‌دایكبوی ساڵی 1976 بوه و به فیشه‌ك كارمه‌نده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی كوشتوه كه له‌دایكبوی 1980یه و فیشه‌كه‌كان به‌ر سكی كه‌وتون و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
PM:09:37:18/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 6996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت