به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ده‌نگۆی بونی جنۆكه له بینایه‌كی ته‌واونه‌كراو له شاری هه‌ولێر دوره له‌راستیه‌وه و پۆلیس به‌دواداچونی بۆ بابه‌ته‌كه كردوه و بهڤیدۆش راستییه‌كان تۆمار كراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئەو دەنگۆیەی کە باس دەکرا گوایه جنۆكه لەناو بینایەکی تەواو نەکراو لە نزیک شەقامی شەست مەتری ھەبێت، دوای چوونی پۆلیسی فریاکەوتنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر دەرکەوت کە ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی کە لە سۆشیال میدیا بڵاکرابوه‌وە.
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌لێت كه "دەنگۆیەک لەلایەن خاوەن بیناکە داندرابوو کە ھەستیار بوو لەکاتی ھەر حالەتێک دەنگۆیەکە دەنگی لێ دەھاتەدەر بۆیە ئەو بابەتەی کە باس دەکرێ دوورە لە راستی وە بە ڤیدیۆ حاڵەتەکە تۆمار کراوە."
PM:05:37:18/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 7784
جار خوێنراوهتهوه