هێتلەر چۆن هەوڵیدا بۆ دۆزینەوەی رەگەزی ئاری لە تبت؟

‌هێتلەر چۆن هەوڵیدا بۆ دۆزینەوەی رەگەزی ئاری لە تبت؟

وێستگەنیوز_ BBC

هاینریش هیملەر ئەندامی باڵای پارتی نازی ئەڵمانی ئەندازیاری سەرەکی جینۆسایدی جولەکە کەبە هۆڵۆکۆست ناسراوە ، لەساڵی 1938تیمێکی پێنج کەسی نارد بۆ تبت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە بنەچەی رەگەزی ئاری. فایبهاف بوراندەر ئەم چیرۆکە سەرنج راکێشە دەگێڕێتەوە کە گەشتێکی دۆزینەوەو لێکۆڵینەوە بوو لە هیندستانەوە دەستی پێکرد.


ساڵیک بەرلە هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی دووەم گروپێکی ئەڵمانی بەنهێنی لەسنوری خۆرهەڵاتی هیند نیشتنەوە. ئەرکی سەرەکیان دۆزینەوەی "بنچینەی رەگەزی ئاری" بوو.

ئەدۆڵف هێتلەر پێیوابوو 1500ساڵ لەوەوبەر خەڵکی باکوری ئەوروپا کە "ئاری" بوون چونەتە باکوری هیندستان و تاوانێکی گەورەیان کردوە بەوەی تێکەڵاوی خەڵکی رەگەزی غەیرە ئاری بوون و ئەو ئەو سیفاتانەیان لە دەستداوە کە دەیکردن بە رەگەزێک لە سەروو رەگەزەکانی ترەوە بن لەسەر زەوی.

هێتلەر زۆرجار رق و کینەی خۆی دەربڕیوە بەرامبەر گەلی هیندی و خەباتی بۆ ئازادیان کە ئەوەش لە وتارەکانی، نوسینەکانی و گفتوگۆکانیدا رەنگی داوەتەوە.   
 
سەرەڕای ئەمانە هیملەر کەیەکێک بوو لەگەورە یاریدەدەرانی هێتلەر و سەرۆکی دەزگای ئەمنی تایبەت بوو بەناوی ئێس ئێس، پێیوابوو کە نیمچە کیشوەری هیندی دەهێنێت بەوردی لێی بکۆڵریتەوە و لێرەوە گرنگیدانی هێتلەر بە تبت دەستی پێکرد.


No description available.

ئەوانەی بڕوایان بە بونیی رەگەزی "ئەسکەندنافی سپی پێستی باڵا" هەبوو برواشیان بەو چیرۆکە هەبوو کە لە شاری ئەتلانتس ی خەیاڵی رویداوە، کەرۆژانێک خەڵکانیکی تێدا ژیاون خاوەنی "پاکترین خوێن" بوون و بەگوێرەی گێرانەوەکان ئەو شارە دەکەوتە نێوان ئینگلتەرە و پورتگال لە ئۆقیانوسی ئەتلەسی کە دەوترێت ئەو دوورگە ئەفسوناویە بە هەورە بروسکەیەکی خودایی ژێرئاوکەوتووە.

بەگوێرەی ئەو تیۆرە هەموو ئەو ئاریانەی رزگاریان بوە رۆیشتون بۆ ناوچەیەکی ئارام کەئەویش چیاکانی هیمالایایە، بەتایبەتی تبت کە بە "سەربانی جیهان" دەناسرێت.

ساڵی 1935 هیملەر یەکەیەکی لەناو هێزەکانی ئێس ئێس پێکهێنا بەناوی " نوسینگەی کەلەپوری باپیران" کەئەرکی ئەوەبوو لەوە بکۆڵێتەوە ئەوخەڵکانە بۆکوێ چوون لەپاش هەورەبروسکەو زریانی ئەتلانتس چونکە هێشتا رەگەزی باڵا ماوەو دەکرێ بۆیان بگەڕێن.

لەمبارەیەوە هێتلەر لەساڵی 1938 تیمێکی پێنج کەسی بۆئەو لێکۆڵینەوەیە رەوانەی تبت کرد.

No description available.

دووان لەتیمەکە رۆڵیکی گرنگیان هەبوو کەیەکێکیان ئەرنست شافر بوو کە زانای زیندەوەرزانی و بەهرەیەکی گەورەی تەمەن 28ساڵ بوو، کەپێشتر دووجار سەردانی سنوری هیند-چین-تبتی کردبوو. شافر لەساڵی 1933 پاش سەرکەوتنی نازیەکان لەهەڵبژاردن پەیوەندی بەهێزەئەمنیە تایبەتەکانەوە کردبوو زۆرپێش ئەوەی هیملەر ببێتە سەرۆکی ئەو تیمە.  

شافر خولیای زۆری راوکردنی هەبوو، هەموو یادەوەریەکانی لەخانوەکەی لەبەرلین دەپاراست. لەیەکێک لەگەشتەکانی بۆ راوکردن لەکاتێکدا ویستویەتی فیشەک بنێت بە مراوییەکەوە لەسەر بەلەمێک گولەکە لەدەستی دەرچوە و بەر سەری هاوسەرەکەی کەوتوە بەوەش گیانی لەدەستدا.

 کەسی دووەم برۆنۆ بیگەر بوو کە زانای ئەنسرۆپۆلوجیا و گەنجێک بوو کە ساڵی 1935 پەیوەندی بە هیزەکانی ئێس ئێس ەوە کردبوو کەئەرکەکەی ئەوەبوو پێوانەی کەلەی سەرەکان و وردەکاری دەموچاوی تبتیەکانی وەردەگرت و دەمامکی دەموچاوی دروست دەکرد بەتایبەتی سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئەو پێکهێنەرانە بوو کە تایبەتن بە بنەچە و ئەسڵ، هەروەها گرنگیی و پێشکەوتنی رەگەزی باکوریی"نۆردی" لەوناوچەیە.

 ئەوکەشتیەی پێنج ئەلمانیەکەی دەگواستەوە لەسەرەتای مانگی ئایاری 1938 گەیشتە سریلانکا و لەویوە بەکەشتیەکی تر رۆیشتن بەرەو قوتابخانەکانی "چینای ئێستا" و دواتر بەکەشتیەکی تر بەرەو کەلکەتا.  

دەسەڵاتدارانی بەریتانی ئەوکات گومانیان لەگەشتی ئەو ئەڵمانیانە هەبوو کە بەسیخوریان دەزانین. سەرەتا دوودڵ بوون لەوەی رێگەیان پێ بدەن بەهیندستاندا تێپەڕن، تەنانەت رۆژنامەی تایمز لەو سەردەمەدا بەتایتڵیکی تۆمەتبارکردن نوسیویەتی" وەکیلەکانی گۆستابۆ لە هیند"
 
No description available.

جانجتۆک کەبەرپرسی سیاسی بەریتانی بوو لە ویلایەتی سیکیم ی هیندی باکوری خۆرهەڵات بوو کە مەملەکەتێکی شاخاوی سەربەخۆ بوو ئەوکات حەزی نەدەکرد مۆڵەت بدات بەو تیمە بگەنە تبت لەرێگەی سیکیمەوە.

لەکۆتایدا سوربون و پێداگری تیمە نازیەکە سەرکەوت و لەکۆتایی ساڵدا پێنج ئەڵمانیەکە بەئاڵای سەڵیبەکەیانەوە کەرەمزی "نازی" یە لەسەر هێسترەکانیان و شتومەکانیان دانرابوو، گەیشتنە تبت.

 ئەوسەلیبە خوارکراوەیە لەهەموو شوێنێکی تبت ناسراوبوو . شافر و تیمەکەی هەروەها زۆر لەو سەلیبەیان بینی لە کاتی بونیان لە هیند کە رەمزی بەختی باش بوو لەسەردەمانێکی کۆنەوە. تا ئەمڕۆش لەدەرەوەی خانوەکان و ناو پەرستگاکان و سەرسوچی شەقامەکان لەسەر عەرەبانە و ئوتومبیلەکان دەبینرێت.
 
تبت لەسەردەمی گۆڕانکاری گەورەدابوو ئەوکاتەی تیمە ئەڵمانیەکە گەیشتنە ئەوێ، دەلای لامای سیانزدەهەمین لەساڵی 1933 دا کۆچی کردبوو تەمەنی دەلای لامای نوێ 3 ساڵ بوو، هەربۆیە وەسیی کاروباری مەملەکەتی بودیەکانی دەبرد بەڕێوە. مامەڵەیەکی زۆر تایبەتی ئەو تیمە ئەڵمانیەیە دەکرا لەلایەن وەسییەوە و هەروەها لەلایەن خەڵکی ئاسایی تبتەوە بەشیوەیەک بیگەر کە دەمامکی دەموچاوەکانی دروست دەکرد بووە پزیشکێک کە ماوەیەک چارەسەری نەخۆشەکانی دەکرد.   

ئەوەی خەڵکی تبت نەیان دەزانی ئەوەبوو کە نازیەکان چ خەیاڵێکی دڕندانەیان هەیە بەوەی بودیەکان وەک هیندۆس ئەو ئاینەن کە پاکێتی رەگەزی ئەو ئاریانەیان تێکداوە کەچونەتە تبت و بەمەش رۆح و هێزیان لەدەستداوە.  

ئەوکاتەی شافر و ئەندامانی تیمەکە دەرفەتیان دەستکەوت و کاتیان هەبوو بۆ لێکۆڵینەوەکانیان کەلەپێناویدا هاتبوون لەژێر پەردەی لێکۆڵینەوەی زانستی ئاژەڵناسی و ئەنسرۆپۆلۆژیا تیمەکە لە ئابی 1939 کارەکانیان لەناکاو راگرت چونکە زەنگی جەنگی جیهانی دووەم لێیدا.  
 
No description available.

ئەوکات بینگەر پێوانەی کەلەسەر وشێوەی 376 کەسی تبتی وەرگرتبوو و نزیکەی 2000 وێنەی گرتبوو هەروەها قاڵبی دەمووچاو دەست و گوێچکەی 17 کەسی کردبوو هەروەها پەنجەمۆری 350 کەسی تری وەرگرتبوو نزیکەی دوو هەزار پارچەی شوێنەواری ئەسنۆگرافی  کۆکردبۆوە.

 ئەندامێکی تری تیمەکە 18 هەزار مەتر فیلمی بە رەش وسپی و 40 هەزار وێنەی فۆتۆگرافی گرتبوو.

کاتێک تیمەکە لەکارکردن وەستان هیملەر ئامادەکاری کردبوو بۆ دەرکردنیان لەکەلکەتاوە لە دووا ساتەکاندا و خۆی ئامادەبوو لە مەراسیمی پێشوازیاندا کە فڕۆکەکەیان لە میونشن دەنیشتەوە.

شافر زۆربەی ئەو گەوهەرە تبتیانە بردە قەڵای سالیسبۆرگ کە لەکاتی جەنگدا چوبوە ئەوێ،بەڵام بەگەیشتنی هێزی هاوپەیمانان لەساڵی 1945 قەڵاکە گیراو زۆربەی وێنەکان کەلوپەلە تبتیەکان ویرانکران.

چارەنوسی ئەو "ئەنجامە زانستیانە" کە تیمەکە کاریان بۆ دەکرد کەلای شافر بوو یان وون بوون یان وردوخاش کران بەهۆی ئەو رابردوە شەرمهێنەرەی نازیەکان و ئیتر کەسی تر هەوڵی بەدواداچونی نەدا بۆئەو کەلوپەلانەو لێکۆڵینەوەکان لەدوای جەنگ.


PM:02:50:18/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 4688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو