لاهور شێخ جەنگی: ڕێگری دەکەم لەوەی کە ئیرادەی یەکێتیی تەسلیم بە نەیارەکانمان بکرێت

‌لاهور شێخ جەنگی

وێستگەنیوز-

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەر یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، لە دوای کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەی کاریان بۆ ئەوە کردووە کە هاوپەیمانییەکی فراوان لە نێو زۆرینەی لایەنە کوردستانییەکان درووست بکەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردندا زۆرترین کورسیی پارلەمان بە دەستبهێنن، "بۆیە لەدوای 8ی تەمموز بێدەنگیی من بۆ ئەوە بوو کە یەکڕیزیی یەکێتیی بپارێزم، قسەی خۆشم لە دوای هەڵبژاردنەکان دەکەم و ڕێگری دەکەم لەوەی کە ئیرادەی یەکێتیی تەسلیم بە نەیارەکانمان بکرێت".

لاهور شێخ جەنگی لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک باسی لەوەشکردوە، "ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پێشوازیمان کرد لە ژمارەیەکی زۆر ئەندام و کادر و لایەنگرانی یەکێتیی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور و چەند ناوچەیەکی تری هەرێمی کوردستان. لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا ئاماژەمان بەو هەوڵ و هەنگاوانە کرد کە لە ڕابردوودا ناومانە بۆ ئەوەی یەکێتیی بگەڕێنینەوە سەر شاڕێی ڕاستەقینەی سیاسیی خۆی، ڕامانگەیاند؛ هەوڵەکانمان لەو پێناوە بووە کە باڵانسی هێز لە هەرێمی کوردستان ڕێک بکەینەوە و ڕێگە لە تاکڕەویی سیاسی و هەڵە کوشندەکان بگرین و چاکسازیی ڕاستەقینە ئەنجام بدەین."

ئاماژەی بەوەشکردوە، "جەختیشیمان کردەوە کە یەکێتیی بە شانازییەوە ئاڕاستەکەی ڕووە و بەغدا بووە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی دەستوورەوە هەموو مافەکانی میللەتەکەمان بە دەستبهێنین، لە دوای کۆنگرەش کارمان بۆ ئەوە کردووە کە هاوپەیمانییەکی فراوان لە نێو زۆرینەی لایەنە کوردستانییەکان درووست بکەین بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردندا زۆرترین کورسیی پارلەمان بە دەستبهێنین، بەڵام بەداخەوە ئەو کارەساتەی کە ڕوویدا یەکێتییەکان چاوەڕوانیان نەدەکرد بە تایبەت لەم کاتەدا کە نەیارانمان پێی دڵخۆشبوون بۆ ئەوەی ئەو بەرنامەیەی دامان نابوو بۆ هەڵبژاردن سەرکەوتوو نەبین تیایدا."

لاهور شێخ جەنگی لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتی ئەوەی خستوەتەڕو، "من خۆم بە خاوەنی یەکێتیی ڕاستەقینە دەزانم و هەرواش دەمێنمەوە، بێدەنگیی من بۆ ئەوە بوو کە یەکڕیزیی یەکێتیی بپارێزم، قسەی خۆشم لە دوای هەڵبژاردنەکان دەکەم و ڕێگری دەکەم لەوەی کە ئیرادەی یەکێتیی تەسلیم بە نەیارەکانمان بکرێت. سوپاسی پشتیوانی و پەرۆشی ئەو دڵسۆزانەم کرد کە لە خەمی حزبەکەیاندان، بەڵێنم پێدان کە یەکێتیی لە لێکترازان دەپارێزم."
May be an image of 2 people, people standing and indoor

May be an image of 2 people and people standing


PM:09:45:15/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 5856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت