لایەنە سیاسییەکانی عێراق په‌یماننامه‌ی ره‌فتاری هه‌ڵبژاردن واژۆ دەکەن
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بەئامادەبوونی سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سه‌ركرده و نوێنه‌ری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان کۆبوونەوەیەکی فراوان لەبەغدا بەڕێوەچوو و لایەنەکان په‌یماننامه‌ی ره‌فتاری هه‌ڵبژاردنیان واژۆ كرد له‌پێناو پاراستنی پاكوبێگه‌ردی ده‌نگدان و مسۆگه‌ركردنی هه‌لی یه‌كسان بۆ كاندیده‌كان.
د.بەرهەم ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق لەکۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق چاره‌نوسساز و مێژوییه، هه‌روه‌ها بڕیارێكی نیشتمانی عێراقی له پشته كه به شێوه‌یه‌كی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت، تاوه‌كو ته‌نگژه سیاسییه‌كانی ئێستای وڵات تێپه‌رێنێت، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌لێكی مێژوییه بۆ راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و هه‌نگاونان روه‌و چاكسازییه‌كی راسته‌قینه كه خواست و ئیراده‌ی عێراقییه‌كان بۆ ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بهێنێته‌دی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، په‌یماننامه‌كه دوپاتده‌كاته‌وه له‌گرنگی پاراستنی یاسا و رێسا ده‌ستورییه‌كان و هێنانه‌ئاراوه‌ی ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌لی یه‌كسان بۆ كاندیده‌كان له هه‌ڵبژارده‌كاندا و زامنكردنی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و رێگریكردن له دیارده نه‌رێنییه‌كان كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر بڕیاری ده‌نگده‌ر هه‌یه، وه‌ك به‌كارهێنانی پاره‌ی سیاسی و ترساندنی هاوڵاتییان و یاریكردن به ده‌نگدان و ساخته‌كاری.
سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت، پابه‌ندبونی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌و په‌یماننامه‌یه پشكداری ده‌كات له باش به‌ڕێوه‌چونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هاوكات ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "گه‌لی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به وردی چاودێری هه‌ڵبژارنه‌كان ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش هیواخوازین ئه‌و ئه‌ركه‌ی سه‌رشانمان به باشی جێبه‌جێ بكه‌ین و هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ش ببێته نمونه‌یه‌كی جوانی دیموكراسی بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆبوونەوەکەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، لای خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له سه‌ركرده و نوێنه‌ری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان پابه‌ندی خۆیان به بنه‌ماكانی په‌یماننامه‌كه دوپاتكرده‌وه، و جه‌ختیان له‌وه‌ش كرده‌وه كه ده‌بێت هه‌مو لایه‌ك كه‌شێكی گونجاو و له‌بار بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بڕه‌خسێنن، پشتیوانی خۆشیان بۆ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربڕی له سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه و ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان و پاراستنی مافی ده‌نگده‌ران له‌وه‌ی ئازادانه نوێنه‌ره‌كانی خۆیان هه‌ڵبژێرن.
PM:08:45:15/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت