وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: پێشبینی ده‌كرێت له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا نرخی به‌نزین جێگیر بكرێت


وێستگه‌ نیوزـ

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ داهاتودا نرخی سوته‌مه‌نی و به‌نزین جێگیر بكرێت.

د.جوتبار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و بڕه‌ سوته‌مه‌نییه‌ی دێته‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌شی پێداویستیی ناوخۆ ناكات و هه‌رێم پێویستی به‌ شه‌ش ملیۆن لیتره‌و له‌ حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ته‌نها یه‌ك ملیۆن لیتر دێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ نرخی به‌نزین به‌رز بێت.

وتیشی كه‌ نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ داهاتودا نرخی سوته‌مه‌نی جێگیر بكه‌ن، به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنه‌ش كه‌ وه‌زیری نه‌وتی عێراق بڕیاریداوه‌، ده‌بێت رۆژانه‌ یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین بێته‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، جوتیار عادل وتی كه‌ مافی هه‌رێمی كوردستانه‌ پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ركوك، له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منیی هه‌رێمیش رایگه‌یاند كه‌ سه‌قامگیریی هه‌ولێر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دایه‌.

بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش وته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند كه‌ كار بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن و نابێت موڵكی گشتی و حكومه‌ت بۆ بانگه‌شه‌ به‌كاربهێنرێت.


PM:05:14:15/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت