مردن بە کۆرۆنا لە عێراق ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا سێ هەزارو 895 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون و هاوكات رێژەی مردن بەشێوەیەكی بەرچاو کەمیکردووەو لە دوێنێوە 35 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 33 هەزارو 193 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 895 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە زۆترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون و ژمارەیان 492 توشبو بوە.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بون لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك كە پێنج هەزارو 725 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 35 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆترینیان لە پارێزگای هەولێر بون و ژمارەیان پێنج گیانلەدەستدان بوە.


PM:04:45:15/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 3440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت