كازمی: پێویستە ملیارەها دۆلاری بە تاڵان براوی عێراق بگەڕێندرێنەوە

‌مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

وێستگە نیوز-

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، ملیارەها دۆلار لەسەردەمی رژێمی پێشوو براوەتە دەرەوە و پێویستە ئەو پارانە بگەڕێندرێنەوە.

مستەفا كازمی لە كۆنگرەی "گەڕاندنەوەی پارە تاڵانكراوەكانی عێراق" وتی، وڵاتەكە بەدەست بەتاڵان بردنی خێر و بێرییەوە دەناڵێنێت، كاتێك كۆمەڵگە خرایە شەڕی تایفییەوە گەندەڵی ئامادە بوو، لەسەردەمی رژێمی پێشوو ملیارەها دۆلار براونەتە دەرەوە.

رونیشیكردووەتەوە، ''گەندەڵی و تیرۆر دوو رووی دراوێكن، پێویستە پارە بە تاڵان براوەكان بگەڕێندرێنەوە، عێراق دەوڵەتێكی پێگەیشتووە و راستگۆ دەبین لەگەڵ گەلەكەمان.''

سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوەشكردووەتەوە، ''لەسەرەتاوە ئامانجی سەرەكیمان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بوو، لیژنەی تایبەتمان پێكهێنا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەنەدڵی و ئەركی خۆیان بەجێهێنا لەگەڵ دەستەی نەزاهە و لایەنە دادوەرییەكان و دادگا و چاودێری دارایی، چەندین مەلەفی گەندەڵی ئاشكرا كران كە بە درێژایی 17 ساڵی رابردوو ئاشكرا نەكرابوون.''


PM:04:22:15/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت