تەندروستی هەرێم ئاماری نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند
وێستگە نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (15ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبەری 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (1178) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (11) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (9) هه‌زار و (516) كه‌س ئه‌نجامدراوه و (1430) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
PM:04:10:15/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت