ئه‌كره‌م ساڵح: پارتی له لایه‌نه‌كانی تر باشتره
ئه‌كره‌م ساڵح
وێستگه نیوز ـ
به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئەو بارودۆخەی ھەرێمی كوردستانی پێدا تێپەڕ بووە، جۆرێك لە دوورەپەرێزی و ساردبوونە لە كۆی كاری سیاسی ھەبووە، ده‌شڵێت: "خۆمان لە لایەنەكانی دیكە باشترین".
له 11ی ئه‌یلوولی 2021، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێوڕەسمی دەستپێكردنی بانگەشەی ھەڵبژاردنی حزبه‌كه‌ی له هه‌ولێر، داوای كرد ھەموو رێكخستنەكانی پارتی بە جۆش و خرۆشێكی تازەوە بێنە مەیدان و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتیش دڵسۆزانە بەشداری لە ھەڵبژاردندا بكەن.
ئەكرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی پارتی لە گەرمیان، به ماڵپەڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند: "پێم وایە لە ئەنجامی ئەو بارودۆخەی ھەرێمی كوردستانی پیایدا تێپەڕ بووە، جۆرێك لە دوورەپەرێزی و ساردبوونە لە كۆی كاری سیاسی ھەبووە، ئەو داوایەی سەرۆك بارزانیش لەو روانگەیەوەیە تا خەڵكی ئێمە وەك ھەمیشە بە گوڕ و تینێكی تازەوە بێنەوە مەیدان و ئەو قۆناغی ساردی و دووركەوتنەوە تێپەڕێنن، بەڵام گشتیش خۆمان لە لایەنەكانی دیكە به باشتر ده‌زانین".
وتیشی: "قەیرانی چەند ساڵی رابردوو‌و كاریگەریی زۆری لەسەر سایكۆلۆژیای خەڵك ھەبووە، هەرچەندە كەمترین كاریگەری لەسەر خەڵكی خۆمان ھەبووە، بەڵام جەنابی سەرۆك بارزانی داوای كردووە بە گوڕ و تین و شێوەیەكی تازە و دڵسۆزانە بێنەوە مەیدان و كاری خۆیان بەڕێوە ببن و بانگەشە بكەن، بە دڵنیاییشەوە پابەندی ئەو داواكاری و پەیامەی سەرۆك بارزانین".
ئه‌كره‌م ساڵح باسی له‌وه‌شكرد: "خەڵكی خۆمان و ئێمەش پابەندی رێنمایی حزب و پەیامەكانی جەنابی سەرۆك بارزانین و هەر پەیامەێك سەرۆك بارزانی بیدات، كاریگەری لەسەر خەڵكی خۆمان و خەڵكی دیكەش ھەیە، بۆیە ئەو پەیامە زۆر گرنگ بوو كە خەڵكی خۆمان ھەست بە بەرپرسیارێتیی زیاتر بكات، جا كادیر یان رێكخستنەكانی خۆمان بێت، بۆیە ھەر پەیامێك سەرۆك بارزانی بیدات، بێ دوودڵی پێیەوە پابەند دەبین".
بڕیاره 10ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2021، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لایه‌نه‌كان ده‌ستیان به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كردووه.
PM:02:02:15/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت