فازڵ میرانی وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوە

‌فازڵ میرانی و بافڵ تاڵەبانی

وێستگە نیوز_

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، "ئێمە لە ساڵی چلەکانەوە بە دروشمی دیموکراسی بۆ عێراق دامەزراوین" دەربارەی قسەکانی بافڵ تاڵەبانی کە ڕایگەیاندبوو، دەیانەوێت لە پارتی ببەنەوە، میرانی وتی، "ئەو ناتوانێت ئەو حەقە لە ئێمە بگرێ".

ئەمرۆ چوارشەممە، 15ی ئەیلوول، فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی بە کەناڵی رووداو-ی وت، "ئێمە لە ساڵی چلەکانەوە دامەزراوین، دروشمی ئێمە دیموکراسی بۆ عێراق و حکومی زاتی بووە، وە لەگەڵ ئازادی رادەربرینین"، دەربارەی قسەکانی بافڵ تاڵەبانی کە لە چاوپێکەوتنی ژمارەیەک میدیادا ڕایگەیاندبوو دەیانەوێت لە پارتی ببەنەوە، میرانی وتی،" پارتی هێزی یەکەمە و هەر بەهێزی یەکەمیش دەمێنێتەوە".

بەرپرسەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی، لە درێژەی وەڵامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو ناتوانی ئەو حەقە لە ئێمە بگرێ، و ئێمەش ناتوانین ئەو حەقە لە ئەوان بگرین".

دەربارەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و کارکردنی پارتی بۆ یەکلایکردنەوەی ئەو پۆستە بۆ حزبەکەی، فازڵ میرانی وتی، ئێمە ئێستا ئەم قسەمان هەیە"ماسی لە ئاودا سەودا ناکرێ".

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دەربارەی بانگەشەی پارتی لە کەرکوک و دڕاندنی پۆستەری کاندیدەکانیان، وتی، "ئەو رەفتارانە گوزارشت لە ئاستی رۆشنبیری و هۆشیاری هەر کۆمەڵگەیەک دەکات لە عێراق، دڕاندنی پۆستەرەکانیش چەندە زیاتربن برادەرانی ئێمە زیاتر گەرموگورتر ئەبن".


PM:12:52:15/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 11756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت