نێچيرڤان بارزانى گه‌يشته له‌نده‌ن
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
وێستگە نیوز_
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەمرۆ چوارشەممە 15ی ئەیلوول به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته له‌نده‌ن-ی پایتەختی بەریتانیا.
به‌پێی هەواڵێکی، سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌م سه‌ردانه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ بۆريس جۆنسۆن سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و به‌رپرسانى ديكه‌ى به‌ريتانيا كۆده‌بێته‌وه.
سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت، ئه‌م سه‌ردانه بۆ بره‌ودانە به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكارى و هاوبه‌شيى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی بەریتانیا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، دۆخ و سه‌قامگيريى عيراق و ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ ده‌کەن.
PM:12:16:15/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت