ئه‌و كه‌سه‌ی برایه‌كی خۆی بریندار كرد ده‌ستگیر كرا
تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە
وێستگه نیوز ـ
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار رۆژئاوا - بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه برایه‌كی خۆی به‌فیشه‌ك بریندار كردبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی له رووداوێكدا له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار كه‌سێك له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌فیشه‌ك له‌لایه‌ن برایه‌كی خۆیه‌وه برینداركرا، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ده‌ستگیربكرێت.
ئه‌وه‌شی باسكردووه: له ئێستادا تۆمه‌تبار (ئـ، ئـ، ع) به بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی 405 و 31 له یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی وتووه: تۆمەتباری ناوبراو لە چەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمارکراوەو داواکراو بووە، بەھۆی تەقەکردن و شەڕکردن و ھێرشکردن بەچەک.
AM:09:40:15/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت