ئامانج ره‌حیم: نابێت كاندید به‌ڵێنێك بدات كه یاسا ئه‌و مافه‌ی پێنه‌داوه
ئامانج ره‌حیم
وێستگه نیوز ـ
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت كاندیدی لایه‌نه‌كان ده‌ستووری عیراق و یاسا‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به باشی بخوێننه‌وه، نابێ به‌ڵێێك بده‌ن كه یاسا ئه‌و مافه‌ی پێنه‌داون.
ئامانج ره‌حیم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ئه‌یلوول، له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكردوه‌ته‌وه: "لە روانگەی بواری شارەزایی 25 ساڵەم لە کاری حکومی و پەیوەندی بەردەوامم لەگەڵ لیژنە پەرلەمانیەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەغدا لە دوای ساڵی 2005 ەوە بە تایبەتی بۆ دانووستان بۆ شایستە داراییەکانی هەرێم لە یاسای بودجەی فیدڕاڵ و ئەو پڕۆژە یاسا فیدڕاڵیانەی کە پەیوەندی بە مافەکانی کورد هەیە، پێم وایە کاری راستەقینەی پەرلەمانی چ لە بواری تەشریعی قانونەکان یان بەدواداچوون و لێپرسینەوە بە پێی یاسای ئەنجومەنی نوێنەران تەنھا لە رێگای لیژنە پەرلەمانییەکانەوە دەبێت".
ده‌شڵێت: "تەنانەت لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیش پێش ھەموو شتێک لیژنەکان دەچنە سەر سەکۆی بەردەم دەستەی سەرۆکایەتی، و گفتوگۆ و بڕیاردان تەنھا لەسەر راپۆرتی لیژنەکان دەبێت".
باسی له‌وه‌شكردووه: "دەبێت كاندیده کوردستانییەکان دەستووری عیراق و یاسا و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران بە ووردی بخوێننەوە و بەپێی بڕوانامە و شارەزاییان خۆیان لە لیژنە پەرلەمانیەکاندا بدۆزنەوە، چونکە پێویستە به‌ڵێن و پەیمان و کارنامەی کەمپینەکانیان بە پێی تایبەتمەندییان بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران لەو چوارچێوەیە بێت، پەیمانێک نەدەن کە لە بنەڕەتدا قانون مافی پێنەداون یان ئەسڵەن کاری پەرلەمانتاری فیدڕاڵی نیە، بنەمایەکی قانونیش ھەیە دەڵێ: کەسێک کە خۆی خاوەنداری شتێک نەبێ ناتوانێ بیبەخشێ".
ئەمەی خوارەوە لینکی یاسای ژمارە13 ساڵی 2018 تایبەت بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پێکهاتەکانییه‌تی:
AM:08:40:15/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت