په‌رله‌مانتارێك ئه‌و پاره خه‌یاڵییه ئاشكرا ده‌كات كه كاندیده‌كان بۆ بانگه‌شه خه‌رجی ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
عالیه نه‌سیف، په‌رله‌مانتاری عێراق ئه‌و بڕه پاره‌ی ئاشكراكرد كه كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 10ی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو بۆ بانگه‌شه خه‌رجی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت پاره‌كه خه‌یاڵییه و به عه‌قڵی كه‌سدا نایه‌ت.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا عالیه نه‌سیف ئاشكرایكردوه كه هه‌ر كاندیدێك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچێت پێویستی به 10 هه‌زار ده‌نگه، هه‌موو ده‌نگێكیش 300 دۆلار له‌سه‌ر كاندیده‌كه ده‌كه‌وێت.
وتیشی به‌وجۆره هه‌ر كاندیدێك له 5 ملیۆن دۆلار زیاتر له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆیدا خه‌رج ده‌كات.
بۆ ده‌نگدانی 10ی ئۆكتۆربه‌ری داهاتوو 1079 ناوه‌ندی ده‌نگدان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه و 110 حزب و 22 هاوپه‌یمانی به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش 76 باڵیۆزخانه و رێكخراوی بیانیی بۆ چاودێریكردنی پرۆسه‌كه بانگهێشت كردوه.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا 3 هه‌زار و 523 كاندید له 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا كێبڕكێ بۆ بردنه‌وه‌ی 329 كورسیی په‌رله‌مانی داهاتوو ده‌كه‌ن و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی 24 ملیۆن و 29 هه‌زار و 927 ده‌نگده‌ری عێراقی ده‌ده‌ن.
PM:09:49:14/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 6804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت