مه‌ترسیدارترین جادوكه‌ر له عێراق ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوزـ
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق جادوكه‌رێكی ده‌ستگیر كرد كه داوای له قوربانییه‌كانی كرد "زینا" بكه‌ن و ڤیدیۆی خۆشیان تۆمار بكه‌ن و پاشان به‌و ڤیدیۆیانه قۆرغی كردون.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك دانپێدانانی جادوكه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ده‌ڵێت به‌و رێگه‌یه 40 ژنی قۆرغ كردوه، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له ژنه‌كان كه زانیویه‌تی له‌ده‌ستی رزگاری نابێت، به‌ناچاری خۆی كوشتوه.
ده‌زگاكه ناوی جادوكه‌ره‌كه‌ی نه‌هێناوه، به‌ڵام ئاشكرایكردوه كه ئه‌و تۆمه‌تباره له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوكی خۆی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه كه سه‌ربه ئایینی سابیئه‌یه و به‌ناوی سیحر و جادوه‌وه ئه‌و ژنانه‌ی راكێشاوه به‌ده‌ست كێشه‌ی مێرد یان ماڵه مێرده‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن كه گوایه چاره‌سه‌ریان ده‌كات.
جادوكه‌ره‌كه رایگه‌یاندوه كه له سه‌ره‌تادا داوای وێنه‌ی ئاسایی له ژنه‌كان كردوه، پاشان داوای ڤیدیۆی سێكسیی كردوه و پێی وتون بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌یان سه‌ربگرێت، ده‌بێت بینێرن، یه‌كێكیش له ژنه‌كان سێكسی له‌گه‌ڵ كوڕێكی 10 ساڵاندا كردوه و ڤیدیۆكه‌ی بۆ ناردوه.
پاشان جادوكه‌ره‌كه داوایكردو ڤیدیۆی سێكسیی خۆیان و مێرده‌كانیان بنێرن، ئه‌گه‌ریش قوربانییه‌كه ره‌تی بكردایه‌ته‌وه و بكشایه‌ته‌وه، ئه‌ویش هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی لێ ده‌كردن.
یه‌كێك له قوربانییه‌كان ناچار بووه په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه بكات و دوای سێ رۆژ له تۆماركردنی سكاڵاكه‌ی، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له شاری به‌سره جادوكه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیر كردوه.
PM:09:04:14/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 22172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت