وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تالیبان: نازانم واتای مافه‌كانی مرۆڤ چییه
مه‌وله‌وی ئه‌میرخان موته‌قی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی تالیبان
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حكومه‌ته كاتییه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له‌دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌فغانستان دایمه‌زراند ده‌ڵێت كه نازانێت واتای مافه‌كانی مرۆڤ چییه.
مه‌وله‌وی ئه‌میرخان موته‌قی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی تالیبان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه حكومه‌ته‌كه‌ی له‌و "مافی مرۆڤ"ه تێناگات كه باس ده‌كرێت و ده‌ڵێت "ئێمه شه‌ریعه‌تمان جێبه‌جێ كردوه و رێگریمان له ژنان نه‌كردوه چالاكییه‌كانیان بكه‌ن".
وه‌زیره‌كه‌ی تالیبان وتیشی كه دۆخی ئه‌منیی له هه‌موو ئه‌فغانستان ئارام و جێگیره و هیچ شه‌ڕێك نه‌ماوه، داواشی له‌و ئه‌فغانییانه كرد كه كۆچیان كردوه، بگه‌ڕێنه‌وه وڵات".
ده‌رباره‌ی نوێنه‌رایه‌تی و دیپلۆماتكارانی سه‌ربه حكومه‌تی پێشوو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تالیبان داوای لیكردن ئه‌و نوێنه‌رانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و ده‌ست به كاری دیپلۆماسی بكه‌نه‌وه.
PM:07:38:14/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت