هۆت شۆڕته‌كه‌ی هه‌یفا یه‌كلا كرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌ندیكای موزیكژه‌نانی میسر مشتومڕی سه‌ر هۆت شۆڕته‌كه‌ی هه‌یفا وه‌هبی، خانمه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری میسریی یه‌كلا كرده‌وه و كۆتایی به‌و كێشه‌یه هێنا.
عه‌لا عامر، راوێژكاری یاسایی سه‌ندیكای موزیكژه‌نانی میسر هه‌ڵوێستی سه‌ندیكاكه‌ی له‌سه‌ر ستایلی ههیقا وه‌هبی راگه‌یاند كه به هۆت شۆرته‌وه ئاهه‌نگێكی گۆرانیی له شارێكی وڵاته‌كه‌ی سازكردبوو.
عامر كۆتاییی به مشتومڕی سه‌ر ئه‌و هۆت شۆڕته هێنا و وتی كه سه‌ندیكاكه‌یان لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار نییه بۆ لێپێچینه‌وه له گۆرانیبێژه‌كان و ده‌ستوه‌ردان له ستایل و جلوبه‌رگیان له ئاهه‌نگه‌كاندا، ئه‌وه كاری پۆلیسی ئادابه ده‌ستوه‌ردان بكات.
رونیشیكردوه‌ته‌وه كه سه‌ندیكا ته‌نها چاودێریی پێدانی مۆڵه‌ت به گۆرانیبێژه‌كان و تۆماركردنی ئه‌و سه‌رپێچیانه ده‌كات كه له هۆنراوه‌ی گۆرانی و ئاهه‌نگه‌كاندا به‌كاردێت وه‌ك ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه له نێوان حه‌سه‌ن چه‌كوش و ره‌زا به‌حراوی، گۆرانیبێژانی ئاهه‌نگه‌كان روویدا.
PM:06:33:14/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 8300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت