دۆخی کۆرۆنا لە ئێران مەترسیدارە
ئیران لە سەردەمی کۆرۆنادا
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 22 هه‌زارو 329 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 22 هه‌زارو 329 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 408 كەسیش به په‌تاكه گیانیان لە دەستداوە.
لە ڕاگەیەنراوێكه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 5 ملیۆن و 340 هەزار و 656 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 115 هەزار و 147 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.
PM:04:39:14/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت