لێدوانێكی نوێ له ته‌ندروستیی جیهانه‌وه..پێدانی ژه‌می سێیه‌می كۆرۆنا پێویست نییه
وێستگه نیوزـ
له لێدوانێكی كتوپڕدا، شاره‌زایانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان ئاژانسی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند كه هیچ بیانویه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی له ئێستادا ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین به دانیشتوانی زه‌وی بده‌ن.
ئه‌و شاره‌زایانه‌ی بواری پزیشكی به گۆڤارێكی به‌ریتانیان راگیاندوه كه پێدانی ژه‌مێكی پشتیوانیی دیكه بۆ ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتوه، له‌ئێستادا پێویست نییه و ده‌بێت ڤاكسین به‌و كه‌سانه بدرێت كه تائێستا وه‌ریان نه‌گرتوه یان له به‌رده‌م توشبونن به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه ڤاكسینیان وه‌رگرتوه، كاریگه‌ریی ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ریان به‌رزه و ئه‌گه‌ر دۆخێكی مه‌ترسیداریش به‌هۆی كۆرۆناوه دروست ببێت، هێشتا ئه‌وانه‌ی خۆیان كوتاوه، به‌شێوه‌یه‌كی باش پارێزراون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ندێك وڵات دوای پێدانی دوو ژه‌م ڤاكسینی كۆرۆنا به هاوڵاتییه‌كانیان، له‌دوای شه‌ش مانگ له‌و پرۆسه‌یه ده‌ستیان كردوه به پێدانی ژه‌مێكی دیكه به هه‌ندێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی كه به‌رگریی له‌شیان كه‌مه.
PM:10:28:13/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت