تاران و تالیبان له‌سه‌ر ئاو ده‌بێت به شه‌ڕیان
وێستگه نیوزـ
دوای كێشه‌كانی ئاوی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق، تاران له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی تالیبانیش كه‌وته كێشه‌ی ئاوه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌و دوو وڵاته هێشتا په‌یوه‌ندییه‌كانیان جێگیر نییه.
سایتی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه: ئێران داوای پشكی ئاسایی خۆی له روباری هیلمند ده‌كات كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له ئه‌فغانستانه‌وه دێته وڵاته‌كه‌ی و له سه‌ره‌تای ساڵانی 1970ه‌وه هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێككه‌وتون.
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی هه‌ڵاتوی ئه‌فغانستان كێشه‌ی ئاو له‌دوای بنیادنانی به‌نداوی "كه‌مال خان" له‌سه‌ر ئاوی روباری هیلمند له سنوری ئێران سه‌ریهه‌ڵدا، به‌نداوه‌كه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بنیاد نرا و وایكرد پشكی ئاوی روباره‌كه بۆ ئێران كه‌م ببێته‌وه، ئەمەش چاوەڕاوانی دروستبونی ناکۆکیی لەنێوان هەردوولا لێدەکرێت.
له‌دوای روخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌شره‌ف غه‌نی و هاتنی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان، تائێستا بزوتنه‌وه‌كه به راسته‌وخۆ پابه‌ندبونی خۆی به رێككه‌وتنی ساڵی 1972ی نێوان تاران و كابول له‌سه‌ر پشكی ئاوی روباره‌كه نه‌ناوه و چاودێران پێیان وایه كه تالیبان ناتوانێت له‌سه‌ر حسابی ملیۆنان جوتیاری وڵاته‌كه‌ی كه پشتیان به‌و ئاوه به‌ستوه، هیچ به‌ڵێنێك به تاران بدات.
PM:02:08:12/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 5352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت