به‌ڤیدیۆ..ساتی رزگاربونی ئه‌فسه‌رێكی عێراقی له‌ هه‌وڵێكی كوشتن


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ ناوچه‌یه‌كی پارێزگای كه‌ربه‌لا چه‌ند كه‌سێك هێرشیانكرده‌سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی عێراقی و هه‌وڵیاندا بیكوژن.

له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراق ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا چه‌ند كه‌سێك له‌ دوو ئۆتۆمبیل له‌ پارێزگای كه‌به‌لا داده‌به‌زن و په‌لاماری كه‌سێك ده‌ده‌ن و رێبواران و ئۆتۆمبیله‌كانی سه‌ر رێگاكه‌ش ته‌ماشای دیمه‌نه‌كان ده‌كه‌ن.

راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرایانكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی په‌لامار دراوه‌ ئه‌فسه‌رێكه‌ به‌ پله‌ی عه‌قید و توانیویه‌تی له‌ هه‌وڵێك رزگاری ببێت كه‌ بۆ كوشتنی دراوه‌ بێئه‌وه‌ی هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن.


PM:08:12:11/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 3288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو