واتس‌ئاپ ژوورێکی نهێنی دەکاتەوە
بەرنامەی واتس‌ئاپ
وێستگە نیوز_
كۆمپانیای فه‌یسبووك كه خاوه‌نداریه‌تی واتس‌ئاپ ده‌كات ڕایگه‌یاند، له ئه‌پده‌یتێكی نوێ‌دا واتس‌ئاپ له داهاتوودا ڕێ ده‌دات كه نامه‌كان له ژوورێكدا كه خۆت كردووه‌ته‌وه، سه‌یڤ بكه‌ی و له‌ڕێی ژماره‌یه‌كی نهێنییه‌وه كه خۆت ده‌ته‌وێ بچیته ناوی.
ماڵپه‌ڕی ''theverge'' ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووە، كه واتس‌ئاپ هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌نێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانی ژماره‌ی نهێنی بۆ نامه‌كانت دابنێیت و هاوشێوه‌ی ژوورێك به ژماره‌ی نهێنی سه‌یڤی بكه‌یت، له ''ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس''یش ده‌توانی باك ئه‌پی ''بیانهێنیته‌وه'' له‌ڕێی به‌كارهێنانی ''گووگڵ درایڤ و ئای كڵاود''ه‌وه.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، كه راسته ئه‌مه هه‌نگاوێكه بۆ پاراستنی نامه و تایبه‌تمه‌ندی خه‌ڵك، به‌ڵام به‌شێك له حكومه‌ته‌كان دژی ئه‌م بڕیاره‌ن، له‌ناویاندا هیندستان كه دژایه‌تی ئه‌م بڕیاره ده‌كات و ده‌ڵێ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م بڕیاره جێی قبوڵكردن نییه و دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.
به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ به‌كاردێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی نامه و پەیوهندیكردن له نێوان به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌كه، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن "بریان ئاكتۆن" ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراوه.
PM:04:18:11/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4096
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت