نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگە نیوز ـ
​ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلوولی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 88 سەنتە.



هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکیش بە 69 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی‌ پێوە دەکرێت.

له‌ مانگی ته‌مموزی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.


AM:09:35:11/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت