كازمی سەردانی تاران دەكات

‌مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق


وێستگە نیوز-

بڕیارە ڕۆژی یەكشەمەی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی و شاندێكی باڵای حكومی سەردانی ئێران بكات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهری ئێران، یەكشەممەی داهاتوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای وڵاتەكەی سەردانی تاران بكات.

سەردانەكەی كازمی بۆ ئێران دوای وەرگرتنی دەسەڵات و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دێت لەلایەن (ئیبراهیم ڕەئیسی) یەوە


PM:04:11:10/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 3460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت