یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی سه‌به‌ته‌ی دووه‌می خۆراك گه‌یشته سلێمانی
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی سه‌به‌ته‌ی دووه‌می به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان گه‌یشته شاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی خۆراكیش له سلێمانی زانیاری زیاتر ده‌دات.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی خۆراك له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی سه‌به‌ته‌ی دووه‌می به‌شه‌خۆراكی مانگانه كه زه‌یت و شه‌كره گه‌یشتووه‌ته كۆگاكانی سلێمانی و بۆ دابه‌شكردنی چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی ته‌واوی ماده‌كانی دیكه ده‌كه‌ن.
وتیشی: "هاوشێوه‌ی مانگی رابردوو شه‌كر كراوه‌ته یه‌ك كیلۆ، بۆ ئه‌م مانگه‌ش جگه له فاسۆلیاو ئاوه ته‌ماته، نیسكیش زیادی كردووه".
له باره‌ی كێشه‌ی كه‌می كێشی كیسه‌كانی خۆراك شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، ئه‌وه‌ی باسكرد: "بۆ ئه‌و كێشه‌یه به‌غدامان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هه‌ندێك بریكار سكاڵایان گه‌یاندبووه لامان له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت".
AM:10:40:08/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 15140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت