له‌كاتی وێنه‌گرتندا گێچه‌ڵیان پێ‌كردم
وێستگه نیوزـ
مه‌روه ئه‌زه‌لی، كچه ئه‌كته‌رێكی میسرییه و له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆدا هه‌وادارانی سه‌رسام كرد به‌وه‌ی جارێكیان له‌كاتی وێنه‌گرتندا كه‌سێك له‌ناو كاستی وێنه‌گرتندا گێچه‌ڵی پێ كردوه.
ئه‌زه‌لی له به‌رنامیه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی له‌كاتی وێنه‌گرتنی دیمه‌نه‌كانی زنجیره درامای "جه‌نگی ناوخۆ" ده‌بوایه رۆڵی كچێك ببینیایه كه له‌لایه‌ن زڕباوكه‌كه‌یه‌وه گێچه‌ڵی سێكسیی پێ ده‌كرێت.
وتیشی له‌وكاته‌دا گێچه‌ڵێكی پێشووم بیركه‌وته‌وه كه به‌راستی پێم‌كرا بوو، بۆیه كه ئه‌وه‌م بیركه‌وته‌وه دامه پڕمه‌ی گریان، به‌ڕاستی كاری هونه‌ری پڕوكێنه و مرۆڤ ماندوو ده‌كات.
ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره وتی "ئه‌م گێچه‌ڵه ئه‌وه‌ی بیرهێنامه‌وه كه له‌كاتی وێنه‌گرتنی زنجیره درامایه‌كی دیكه‌دا كه‌سێكی ناو كاستی تۆماركردنی ده‌نگ ده‌ستی بۆ بردم و له‌پڕ دیار نه‌ما، منیش بێده‌نگ نه‌بووم به‌دوایدا رۆیشتن بیدۆزمه‌وه، به‌ڵام ون بوو، ئیتر له‌وكاته‌دا زۆر گریام".
مه‌روه ده‌ڵێت "كاتێك كچ گێچه‌ڵی پێده‌كرێت، هه‌ست به سوكایه‌تی ده‌كات و وا ده‌زانێت كه مرۆڤ نییه، له‌وكاته‌دا هه‌ستێكی ئازاربه‌خشت پێ ده‌گات، به‌ڕاستی كاركردن له هونه‌ردا سه‌خته و به‌رده‌وام ده‌بێت له دڵه‌راوكێدا بیت".
PM:05:56:07/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 11336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت