تویتێكی له‌سه‌ر "خوا" كرد و گۆبه‌ندێكی بۆخۆی نایه‌وه
وێستگه نیوزـ
نه‌وال زوغبی، خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر وتی "خوا وه‌ك ئۆكسجین وایه، نا‌توانیت بیبینیت، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی له ژیاندا بمێنیته‌وه پێویستت پێیه‌تی".
ئه‌م تویته‌ری زوغبی كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه و كچه‌كه ره‌خنه‌باران كرا و قسه‌یه‌كی زۆری پێ وترا به‌وه‌ی چۆن جورئه‌تی ئه‌وه‌ی كردووه "خوا به ئۆكسجین به‌راورد بكات" و ئه‌و ئایه‌ته‌ی قورئانی پیرۆزیان بۆ هێنایه‌وه كه ده‌ڵێت "هیچ شتێك له شێوه‌ی خودادا نییه و ئه‌و ده‌بیستێت و ده‌بینێت".
ره‌خنه‌گره توڕه‌كان داوایان له نه‌وال كرد تویته‌كه‌ی بسڕێته‌وه، هه‌ندێكیش كه‌وتنه به‌رگری له‌و خانمه و وتیان "مه‌به‌سته‌كه‌ی دیاره و شتێكی خراپی نه‌وتووه، ئێوه ته‌نها ده‌قه‌كانتان له‌به‌ره و لێی تێناگه‌ن، به ئه‌وه ده‌زانن فه‌لسه‌فه لێ بده‌ن".
ئه‌و خانمه لوبنانییه له‌سه‌ر ئه‌و ره‌خنه زۆرانه خۆشی هاته ده‌ست و ناچار بوو روونكردنه‌وه بدات و له تویتێتی دیكه‌دا به خه‌ڵكه‌كه‌ی وت "چاوه‌ڕوان نیم كه ئیمانم فێر بكات و له‌گه‌ڵ خودای ئه‌م جیهانه‌شدا پێویستم به نێوه‌نگیر نییه..به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێوه نییه‌تان خراپه".
PM:12:28:05/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 10384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت