تا ئه‌م دوو قسه‌ی كرد، ئه‌و كه‌وته خواره‌وه
وێستگه نیوزـ
لەو تەلارە چەند نهۆمییەی کە ماڵی مامی تێدا دەژی، هاوڵاتییه‌كی توركیا ویستی ڤیدیۆیه‌ك بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تۆمار بكات و چووه سه‌ر سەقفی دوا نهۆمی تەلارەکە، به‌ڵام له‌پڕ كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه كه كچه‌كه ته‌مه‌نی 23 ساڵه و ناوی كوبرا دۆغانه، سه‌ردانی ماڵی مامی له ناوچه‌ی ئیسنیۆرت له شاری ئه‌سته‌نبوڵ كردوه، له‌وێ له‌گه‌ڵ ئامۆزاكه‌یدا چووه‌ته‌سه‌ر سەربانی دوا نهۆمی تەلارێکی بەرز بۆ تۆماركردنی ڤیدیۆیه‌ك كه ده‌ریبخات له به‌رزاییدایه و به‌نیازبووه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی بكاته‌وه.
كچه‌كه چووه سه‌ر لێواری سه‌قفه‌كه و كچه‌كه‌ی خزمیشی سه‌رقاڵی تۆماركردنی ڤیدیۆكه بوو، ئامۆزاكه‌ی مۆبایله‌كه‌ی جوڵاند تا دوو قسه بكات، به‌ڵام كه ئاوڕی دایه‌وه كوبرا كه‌وتبووه خواره‌وه و دواتر له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
مامی كوبرا به‌ناوی نابی دۆغان به رۆژنامه‌نوسانی وت كه چه‌ندین جار برازاكانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی نه‌چنه سه‌ربان، چونكه ئه‌و له‌وحانه‌ی بۆ سه‌قفه‌كه به‌كارهێنراون، ناسكن و ده‌كه‌ون، به‌ڵام گوێیان به قسه‌كه‌ی نه‌داوه.
دۆغان ده‌ڵێت كه خاوه‌ن تەلارەکە كه‌مته‌رخه‌مه له به‌كارهێنانی مه‌وادی پته‌و بۆ سه‌قفه‌كه و بڕیاریداوه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكات.
AM:10:24:22/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 14112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت