ڤیدیۆ.. کچێکی یوتوبەر لەبەردەم گێچەڵی 400 کەسدا

‌دیمەنێکی ساتی رووداوەکە

وێستگە نیوز_

دیمەنێکی ڤیدیۆیی هێرشی سەدان کوڕ و پیاو بۆ سەر کچێکی لاوی یوتوبەر لە پاکستان و ڕووتکردنەوەی، توڕەییەکی بەرفراوانی لە سەرانسەری وڵاتەکە دروستکردووە.  

ڕووداوەکە ڕۆژی شەممەى ڕابردوو، 14ی ئابی 2021، لە شاری لاهوور لە ڕۆژهەڵاتی پاکسان ڕوویدا کاتێک لە ڕۆژی سەربەخۆی ولاتەکە. عائیشە ئەکرەم لەگەڵ تیمەکەیدا دەیانەوێت لە پارکێکی گشتیی شارەکە ڤیدیۆیەک بۆ تیکتۆک دروستبکەن.   

لەو کاتەدا نزیکەى 400 کوڕ و پیاو لێی کۆدەبنەوە و گێچەڵی پێ دەکەن و جلەکانی لەبەردا دادەکەنن، هەرزوو ڤیدیۆکانی ئەو ڕووداوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی و کاردانەوەی جیاوازی دروستکرد.  

پاشتر، پۆلیس دەستیکرد بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و عەمران خانی سەرۆکوەزیرانیش داوای لە فەرماندەی پۆلیسی هەرێمەکە کرد تاوانبارەکان دەستگیربکات. 



PM:11:34:18/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 26132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو