ته‌ختی جوانیی له هه‌یفا سه‌ند
وێستگه نیوزـ
یاسه‌مین خه‌تیب پێشكه‌شكاری میسری له‌ناو هه‌وادارانیدا وا ده‌نگی داوه‌ته‌وه كه ته‌ختی جوانیی له هه‌یفا وه‌هبی سه‌ندوه، ئه‌م خانمه له بۆنه‌ی ماره‌كردنه‌كه‌یدا تووشی كۆرۆنا بووه و داوا له به‌شداربوانی بۆنه‌كه‌ی ده‌كات پشكنین بكه‌ن و دڵنیا ببنه‌وه له ته‌ندروستیی خۆیان.
یاسه‌مین میدیاكاری میسری ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 40 ساڵه و شووی به ره‌مه‌زان حوسنی، بازرگانی وڵاته‌كه‌ی كرد و له شوێنێكی كراوه‌ی هۆتێلێك له قاهیره‌ی پایته‌خت بۆنه‌كه‌ی سازكرد، به‌ڵام دوای هه‌فته‌یه‌ك رایگه‌یاند كه توشی كۆرۆنا بووه.
ئه‌م كچه پێشكه‌شكاره سه‌ره‌تا به‌نوسینی وتار و كاركردن له رۆژنامه و گۆڤاره‌كان ده‌ستی به كاری راگه‌یاندن كرد و ئێستا له كه‌ناڵی نه‌هاری میسر پێشكه‌شكاره و به‌هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه زۆرجار ده‌وترێت كه ته‌ختی جوانیی له هه‌یفا وه‌هبی، خانمه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی لوبنانی سه‌ندوه.
یاسه‌مین داوای له هه‌ردوو خێزانی خۆی و بارزگانه‌كه‌ی مێردی كردوه پشكنینی كۆرۆنا بكه‌ن و رایگه‌یاندوه كه هه‌ر خۆشی دوای ئه‌و ئاهه‌نگه توشی په‌تاكه بووه.
PM:07:42:16/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 12508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت