لە شوێنەکەی مەلا مستەفا بارزانی وێنە ده‌گرێت


وێستگه‌ نیوز-
میکال سڤۆبۆدا، کونسوڵی چیک لە هەرێمی کوردستان لەو شوێنە وێنە دەگرێت بارزانی وێنەی لێ گرتووە، شوێنەکە لە پراگ-ی پایتەختی چیکە.

زکری موسا ڕاوێژکار لەبارەگای بارزانی دەڵێت، ڕەنگە بۆ کونسوڵی چیک ئەم وێنەیە وا بکات وڵاتی خۆی خۆشتر بوێت کە مرۆڤێکی مەزن لەپێناو گەلەکەیدا پێیدا گوزەری کردووە.

هەروەها دەشڵێت "بۆ ئێمەی کوردیش  هەڵگری مانای تایبەتی خۆیەتی کە بارزانیی نەمر بە ئاوارەیی و خۆڕاگریی خۆی ڕەهەندێکی جیهانی بەخشیە دۆزی گەلەکەی."

وتیشى، وێنەکە هەڵگری مانایەکی قووڵتریشە. 

ئاماژه‌ به‌توه‌شده‌كات،شوێن هەمان شوێنە بەڵام مرۆڤە مەزنەکانن مێژوو تۆمار دەکەن و وا دەکەن شوێن مانا وەربگرێت.


PM:04:48:14/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 10652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو