كۆمپانیای تۆیۆتا: ساڵی 2022 دوا مۆدێلی ئەڤەلۆن دەخەینە بازاڕەوە

‌ئۆتۆمبێلی ئەڤەلۆن

وێستگە نیوز_

كۆمپانیای تۆیۆتا بە فەرمی لە تویتەر رایگەیاند، چیتر ئۆتۆمبێلی ئەڤەلۆن بەرهەم ناهێننەوە، ئەم بڕیارەیش بە فەرمی لە ساڵی 2022 جێبەجێ دەكرێت.


كۆمپانیای تۆیۆتا لە تویتەر، ئەوەی خستووەتەڕوو، "كە لە ساڵی 2022ەوە بەرهەمهێنانی ئەڤەلۆن رادەگرێت و دوا بەرهەمی کۆمپانیاکە بۆ ئەڤەلۆن دەخرێتە بازاڕەرەوە". تا ئێستە کۆمپانیاکە هۆكارەكەی ئاشكرانەكردووە و نەیوتووە كە بۆ ئەم بەرهەمە پڕفرۆشە رادەگرێت، تەنیا ئەوە پشتڕاستكراوەتەوە كە بەرهەمەكە لە ساڵی داهاتوودا دەوەستێت.

لە هەرێمی كوردستاندا تۆیۆتا ئەڤەلۆن بە هەموو مۆدێلەكان كە ئەوانەی لە بازاڕەكان باون ''2007، 2009، 2010، 2012، 2018 تا 2020''یش كڕیار و بەکارهێنەریان هەیە.

تۆیۆتا یەكێكە لە كۆمپانیا گەورەكان بۆ بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل كە بنكەی سەرەكی دەكەوێتە شاری "تۆیۆتا" لە ناوچەی "ئیچی" لە ژاپۆن، كۆمپانیاكە جگە لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چەندان جۆری پیكابی جیاواز دروستدەكات.


PM:12:02:07/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 6060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو