كەشناسی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت


وێستگە نیوز-
وتەبێژى کەشناسى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت تا چەند رۆژێکى تر کەشوهەواى شارەکانى هەرێمى کوردستان بەم جۆرە ناسەقامگیرییەى ئێستا بمێنێتەوە و بارینى باران لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام بێت.

ئەژى چەتۆ وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم رایگەیاند، دیاردەى بارینى باران لەم وەرزەدا دیاردەیەکى ئاساییە و زۆربەى ساڵەکان لەم کاتانەدا روودەدات.

ئاماژەی بەوەكرد، لەکۆتایى مانگى حەوت و سەرەتاى مانگى هەشت بارستە هەوایەک دروست دەبێت و دەبێتە هۆى باران بارین بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان.

دەشڵێت، تا کۆتایى مانگى ئاب و سەرەتاى مانگى ئەیلولیش گەرما هەر دەمێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانى رابردوو بە پشتبەستن بەو داتایانەى کە هەیانە پلەى گەرما لە ئاستى سروشتى خۆیدا بووە .


PM:11:36:04/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 3556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت