لە گۆڕستانێک بکوژی سەرەکی ماڵباتە کوردەکەی کۆنیا دەستگیرکرا

‌دەستگیرکردنی محەمەد ئاڵتون

وێستگە نیوز_

محەمەد ئاڵتون، ئەو هاوڵاتییە تورکەی ھەفتەی رابردوو لە کۆنیای تورکیا، حەوت ئەندامی خێزانێکی کوردی پێکەوە کوشتن دەستگیرکرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد ئاڵتون، ئەو هاوڵاتییە تورکەی ھەفتەی رابردوو لە کۆنیای تورکیا، حەوت ئەندامی خێزانێکی کوردی پێکەوە کوشتن دەستگیرکراوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، ئۆفیسی داواکاری گشتی کۆنیا راگەیەنراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتوە، گومانلێکراوێکیان دەستگیرکردوە کە گوماندەکرێت بکوژی حەوت ئەندامی خێزانە کوردییەکە بێت کە 30-ی ئەم مانگە لەناوچەی میرام کوژران.

ئەوەش ئاشکراکراوە، ئەو تۆمەتبارە لەناوچە دورە دەستەکانی بوکزیر دەستگیرکراوە کاتێک لەناو گۆڕستانێکدا خۆی حەشارداوە.

لای خۆشییەوە، پارێزگای کۆنیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دڵنیای کردەوە ئەو کەسەی دەستگیرکراوە محەمەد ئاڵتونە و بەهەوڵی هێزەکانی پۆلیس، جەندرومە و یەکەی ئۆپەراسیۆنی تایبەت دەستگیرکراوە.


PM:09:46:04/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 4344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت