منداڵێكی دۆزراوەی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا

‌ماردین مەحمود

وێستگە نیوز_ هەرێم عەبدولڕەحمان

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكێك لەمنداڵە دۆزراوەكانی كیمیابارانی هەڵەبجە، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بەوێستگەنیوز-ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ماردین مەحمود فەتاح یەكێك لەمنداڵە دۆزراوەكانی كیمیابارانی هەڵەبجە بەنەخۆشی شێرپەنجە گیانی لەدەستدا.

ماردین مەحمود سەرۆكی ڕێكخراوی منداڵە ونبوەكانی هەڵەبجەبوو، بەردەوام هەوڵی دۆزینەوەی منداڵانی ونبوی هەڵەبجەی دەدا، ئێوارەی ئەمڕۆ لەتەمەنی 37 ساڵیدا بەنەخۆشی شێرپەنجە گیانی لەدەستدا.


PM:08:15:04/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 3160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت