لە هەرێمی کوردستان جموجۆڵى بازرگانى زیادی کردووه
یەکێک لە دەروازە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان
وێستگە نیوز-
سه‌رۆکى یه‌کێتیى هاورده و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان رایگەیاند، جموجۆڵى بازرگانى له ده‌روازه سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌راورد به ڕابردوو زیادی کردووه، به شێوه‌یه‌ک بازرگانانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى وڵاتان کارى بازرگانى ده‌که‌ن، ئێستا به شێوه‌یه‌کى فه‌رمى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له وڵاتانى ئێران، تورکیا، ئیمارات، کۆریا، بلاڕووسیا و وڵاتانى ئه‌وروپایى، هاتوچۆى بازرگانى به‌رده‌وامه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئێستا له هه‌رکاتێکى دیکه زیاتر بازرگانان و سه‌رمایه‌گوزاران له ناوخۆى کوردستان ڕوو ده‌که‌نه نوێککرنه‌وه‌ى مۆڵەته‌کانیان که پێشتر به‌و شێوه‌یه نه‌بوو.
مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆکى یه‌کێتیى هاورده و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕی پارتى ڕاگه‌یاندووە، "به‌هۆى پشتگیریى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابوورى و سیاسه‌تى کابینه‌ی نۆیه‌مەوە ده‌بینین ئاستی گه‌شه و لیڤڵى ئابووریى کوردستان فراوانتر بووه و ئێستا له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵاتى ئیقلیمى و نێوده‌وڵەتى کارى هاوبه‌شى بازرگانى له نێوان بازرگانانى ئێمه و وڵاتاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش بێگومان پەیوه‌ندیى به‌و ئاسانکارییانه‌وه هه‌یه که وه‌زاره‌تى بازرگانى بۆ بازرگانانى کردووه له پێدانى مۆڵەت و نوێکردنه‌وه‌ى پێناسى بازرگانیى ڕێگه‌دان به هاورده‌کردنى ئه‌و کاڵا و شمه‌کانه‌ى که بازاڕى ئێمه پێویستیه‌تى".
ئەوەشیخستۆتەڕوو، "ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى که دێنه هه‌رێمى کوردستان له ڕێگه‌ى ده‌روازه فه‌رمییه‌کانه‌وه که چوار ده‌روازى سه‌ره‌کین، بریتین له، ده‌رمان، کەلوپەلی بیناسازی، خۆراک، پۆشاک و جلوبه‌رگ، ئامێره کاره‌باییه‌کان و بابه‌تى کشتوکاڵ و ڤێتەرنه‌ری".
باسیلەوەشکردووە "وه‌ک یه‌کێتى هاورده و ناردنکاران له پلانیاندایه که کارخانه‌ى تایبه‌ت به به‌رهه‌مه ناوخۆیییه‌کان دابمه‌زرێنن، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نها پشت به به‌رهه‌مى هاورده نه‌به‌سترێت، به‌تایبه‌ت بابه‌ته خۆراکییه‌کان که ئێستا به‌خۆشحاڵییەوه زۆربه‌ى به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان له پێداویستیى ناوخۆ زیاتره و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێکى باشه، وه‌به‌رهێنانى تێدا بکرێت".
سه‌رۆکى یه‌کێتیى هاورده و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان ئاماژەی بەوەشکرددوە، "ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابووریى هه‌رێم هه‌نگاوى باشی ناوه، به‌ڵام شتێک که گرنگه و پێویسته باس بکرێت ده‌بێت کارئاسانى زیاتر بۆ کارگه و کارخانه‌کان بکرێت، به‌تایه‌بت له وه‌رگرتنى باج و ڕسوومات و که‌مکرنه‌وه‌ى کرێى کاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌کان و، گرنگیشه هه‌نگاوى کرده‌یى له‌م بابه‌ته بنرێت، چونکه ته‌نانه‌ت ده‌بێته هانده‌رێکى باش بۆ که‌وتنه‌وه کارى ئه‌و کارگانه‌یشى که به هه‌رهۆیه‌ک لە پێشتر داخرابوون".
PM:07:35:04/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 1632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت