بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیك پڵەس بۆ زیاتر لە 40ملیۆن بەرمیل زیادیکرد

‌بەرهەمهێنانی نەوت

وێستگە نیوز-

ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس گەیشتۆتە 40 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا، پێشبینیش دەكات، لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتانە نزیكەی 3 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بەرزبێتەوە.

بەپێی راپۆرتێكی ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا لەدوای رێككەوتنی ئۆپیك پڵەس لە 18ی تەمموزی 2021 لەسەر زیادكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە، بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئەو وڵاتانەوە زیادیكردووە، بەشێوەیەك لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیك پڵەس 39 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل بووە لەرۆژێكدا، بەڵام لەمانگی تەمموزدا گەیشتۆتە 40 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا.

پێشبینیش دەكات، لە نیوەی دووەمی ساڵی 2021دا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیك پڵەس 3 ملیۆن بەرمیلی تری رۆژانە زیاد بكات.


PM:07:17:04/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 1652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو