عەلی حەمە ساڵح: تا ئێستا پارەی ئاودانی سەوزاییەکانی سلێمانی خەرج نەکراوە

‌عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

وێستگە نیوز- 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ''دوای تێپەرووبوونی زیاتر لە دوو مانگ بە سەر بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی دارایی بۆ خەرجکردنی پارە بۆ ئاودانی پارک و باخچەکانی سلێمانی هێشتا بڕیارەکە نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بە هۆیەوە بەشێکی زۆری سەوزایی شارەکە وشکبووە.''

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان نوسیویەتی، '' 70  ڕۆژ بەسەر بڕیاری پێدانی 4 ملیار و 527 ملیۆن دینارەکەی سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی دارایی بۆ ئاودانی پارک و بلوار و باخچەکانی سلێمانیدا تێپەڕدەبێت و تائێستا نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.'' 

ئەو پەرلەمانتارە بە ئاماژەدان بەوە لە ئێستادا ڕۆژانە سلێمانی پێویستی بە 3_4 ملیار لیتر ئاو هەیە بۆ ئاودانی باخچە و بلوار و باخچە، مەترسیەکانی خەرجنەکردنی پارەی ئاودانی بە بیرهێناوەتەوە و نوسیویەتی: تەنیا لە ھەواری شار، 300 هەزار مەتر چیمەن و گوڵمان هەبوو و 100% وشك بوون و 50%ی پەرژینەكانیش وشك بوون و 10%ی درەختەكانیش لەناوچون، لە چەندین شوێن بەشێکی زۆری چیمەنەکان زەردبوون و ووشکبون، ئێستا مەترسی لەسەر درەخت و نەمامەکانیش هەیە.


PM:07:05:04/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت