لەبارەی ناردنی 200 ملیارەکەی بەغداوە زانیاری نوێ دەخرێتەڕو


وێستگە نیوز- محەمەد عەلی

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریداوه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ش بڕی 200 ملیار دینار  بینێرێت له‌ چوارچێوه‌ی سلفه‌دایه‌و تا ئێستا بڕیاری كۆتایی وه‌رنه‌گرتوه‌ و پێدەچیت بڕی پارەکە زیاد بکات یاخود بە کەمتر بگاتە دەستی هەرێم. 

شیروان میرزا پەرلەمانتاری یەکێتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ وێستگە نیوزی ڕاگه‌یاند، ''مانگی رابردو لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بڕی 200 ملیار دینار وەک "سولفە" بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە، هەروەها لەبڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتوە ناردنی ئەو 200 ملیارە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی وردبینی لەداهات و خەرجی تەواو دەبێت.''

ئەوەشیخستەڕوو، ''ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریداوه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ش بڕی 200 ملیار دینار  بینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان له‌ چوارچێوه‌ی سلفه‌دایه‌و تا ئێستا بڕیاری كۆتایی وه‌رنه‌گرتوه‌ و پێدەچیت بڕی پارەکە زیاد بکات یاخود بە کەمتر بگاتە دەستی هەرێم.''

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی باسیلەوەشکرد، ''له‌ په‌رله‌مانی عێراق جارێكی تر هه‌وڵه‌كان ده‌ستیپێكردوه‌ بۆئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق دروست بكه‌ن ئه‌و 200 ملیاره‌ نه‌نێرێت بۆ هه‌رێم، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا حكومه‌تی عێراق ده‌چێته‌ ژێر ئه‌و فشارانه‌ یاخود نا. ''

15ی مانگی رابردوو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانه‌ 200000000000  (دو سه‌د ملیار) دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، تیایدا هاتبو، بڕیاره‌كه‌ش تا ئه‌و كاته‌ كاری پێده‌كرێت كه‌ ورده‌كاری دارایی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێكده‌خرێت و دواتریش بڕی پاره‌كه‌ زیاد یان كه‌م ده‌كات.


PM:06:13:04/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 4556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت