پەرلەمانتارێکى یەکێتی: لەم نێوەندەدا یەک شت دەسوتێ ئەویش یەکێتییە

‌بەختیار شاوەیس ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى

وێستگە نیوز- 

بەختیار شاوەیس ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى رایگەیاند، دیارە هەر لەسەرەتای رووداوەکانەوە سەرکردایەتی هەوڵتاندا کە کۆبونەوە بکرێ و لەناوخۆدا کێشەکان چارەسەر بکەن. بەڵام دەوترا کەئەمە کێشەیەکی خێزانیەو ئێمە ئامۆزاین و تداخول مەکەن و خۆمان چارەی دەکەین و بەمەش ئەو هەوڵانە لەبار بران.

بەختیار شاوەیس لە نامەیەکدا بۆ سکرتێرى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى دەڵێت،دیارە هەر لەسەرەتای رووداوەکانەوە ، سەرکردایەتی هەوڵتاندا کە کۆبونەوە بکرێ و لەناوخۆدا کێشەکان چارەسەر بکەن. بەڵام دەوترا کەئەمە کێشەیەکی خێزانیەو ئێمە ئامۆزاین و تداخول مەکەن و خۆمان چارەی دەکەین و بەمەش ئەو هەوڵانە لەبار بران، یان هەندێک بیرورا هەبوون کە گوایە بەکۆبونەوەی سەرکردایەتی مەترسی هەیە کە کێشەکان قوڵبنەوە، بەڵام ئێستا هەموو شت دەرکەوت کێشەکان خێزانی نین".

ئاماژەى بەوەشکردوە، کە خراپتر لەوەی کە پێشبینی دەکرا کێشەکان قوڵبونەتەوە و گەشتوەتە سەر ئەوەی کە هەرەشەی هێز و جوڵاندنی کەیسی دادگا و ناشرینکردنی کەسایەتی دەبێتە سیمای ناسەرەوەی ئەوانەی کە لەشوێنی کورسیەکەی مام جەلال دانیشتوون.

پەرلەمانتارەکەى یەکێتى دەشڵێت، ''دەڵێم لەم دۆخەدا کەس براوە نیە. ئەو لایەی کە دەسەڵات و هێز ی هەیە بەهەمان چەشن وەک لاکەی تر بێدەسەڵات و بێهێزە ، بەڵام لەکۆتایی یەکێتیی بەرەو کوێ؟، ئەو لایەی کە دەڵێ چاکسازی دەکەم و شۆڕش دژ بەگەندەڵکاران دەکەم ، لەکۆتایی هەر وەک ئەو لایەیە کە دەڵێ ئینقلاب کراوە، بەڵام لەم نێوەندەدا یەک شت دەسوتێ کەئەویش ناوی یەکێتی یە. لەم جەنگەدا نە دۆڕاو هەیە نەبراوە ، بەڵام تەنها یەک دۆڕاوی ڕاستەقینە هەیە کە ئەویش یەکێتییە.''

بەختیار شاوەیس ئەم داواکاریانەى لە سەرکردایەى حزبەکەى هەیە.

١- وەک سکرتاریەت بانگهێشتی کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بکەن ، بەبێ ئامادەبوونی هاوسەرۆکان. کات و شوێن دیاری بکرێت. خۆ مەرج نیە لەکۆبونەوەکان هەموو ئەندامان ئامادە بن، هاوسەرۆکانیش وەک هەڵبژێرراوی ناو سەرکردایەتی باشترە لەیەکەم کۆبوونەوە ئامادە نەبن
٢- کۆبونەوەکە بەکراوەی بهێڵرێتەوە تا دەگەنە کۆمەڵە بریارێک و ئەنجامێکی دڵخۆشکەر لەم کاتەدا، وەک؛
٣- راگرتنی شەری راگەیاندن لەهەردوولا
٤- راگرتنی جوڵاندنی دادگا لەهەردوو لاوە
٥- تەرکیزکردنی هەموو ئۆرگانەکان لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق
٦- هەڵگرتنی کێشەکان بۆدوای هەڵبژاردن. بەڵام لەم ماوەیەدا لیژنەیەک لەئەندامانی سەرکردایەتی دروست بکرێت ، ئەندامانی یاسایی تێدابێت
٧- هەموو کاروبارەکانی ئەم لیژنەیەو لێکۆڵینەوەکانیان تەنها لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی باس بکرێت
٨- لەدوای کۆتایی هەڵبژاردن، بەئامادەبوونی هاوسەرۆکان لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ، ئەنجامی کاری لیژنەکە بخرێتەبەردەم ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بریاری راست و دروستی حیزبیانەی لەبارەوە بدرێت


PM:04:45:04/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 2160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت