قادر قاچاخ: پەکەکە ڕێگە بەگەڕانەوەی ئاوارەکان بۆسەر ماڵ‌و حاڵی خۆیان

‌قادر قاچاخ بەرپرسی لقی شنگالی پارتی

وێستگە نیوز- 

بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموكراتى كوردستان لەشنگال ئۆباڵی ئەو بێسەرەوبەرەیی‌و ناسەقامگیرییەی لەشنگال‌و ده‌وروبه‌رى هەیە دەخاتە ئەستۆی هێزەکانی سەر بەپارتی کرێکارانی کوردستان په‌كه‌كه‌ و دەشڵێت، "بێ دەرچونی ئەو هێزانە، ناتوانرێت کێشەکانی شنگال چارەسەربکرێن. 

قادر قاچاخ بەرپرسی لقی شنگالی پارتی لەلێدوانێکدا به‌پێگەی "بەغداد ئەلیوم"ی وتوە، "چارەسەرکردنی دۆخی شڵەژاوی شنگال‌و گێڕانەوەی ئاوارەکان بۆسەر ماڵ‌و حاڵی خۆیان تەنها لەڕێگای جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال لەنێوان حکومەتی هەرێم‌و بەغداوە دەبێت، کەبەپێی ئەوە دەبێت سەرجەم گروپە چەکدارییەکانی سەر بەپەکەکە ناوچەکە چۆڵبکەن".

بەرپرسەکەی پارتی لەبەشێکی تری قسەکانیدا هێرشی توندیکردۆتەسەر پارتی کرێکارانی کوردستان‌و تۆمەتباریکردون بەوەی، دۆخی شنگال دەشێوێنن‌و گەنجان‌و کچان دەڕفێنن‌و لەچیای قەندیل دەیانکەن بەگەریلا.

ئەوەشیخستۆتەڕوو، "پەکەکە ڕێگە بەگەڕانەوەی ئاوارەکان بۆسەر ماڵ‌و حاڵی خۆیان نادات‌و دەیەوێت لەو ڕێگایەوە لەهەڵبژاردنی داهاتودا لەبەرژەوەندی هێزەکانی نزیک لەخۆی ساختەکاریی بکا.''


PM:03:16:04/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 1536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت