کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە

‌فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە

وێستگه‌ نیوز ـ
بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجە و بەڕێوبەرەگشتیەکانی  هەڵەبجە و ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی Iom لە مەڕاسیمێکدا کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی کرایەوە.



بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە کە ئازاد مستەفا، بەڕێوه‌بەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجە رایگەیاندووە: "مایەی خۆشحاڵیمانە ئەمڕۆ کە کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی چارەسەر کردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی دەکرێتەوە، کە لەسەر داوای ئێمە بۆ ئاژانسی نەتەوەیەگرتوەکان بۆ کۆچ  دابینکراوە و لە رابردووشدا لە ئامێری هەناسەدان بۆ نەخۆشخانەی وەفا و سەنتەری دڵ هاوکارو پشتیوانمان بوون".

وتیشی: "دەخوازین سەرجەم ئاژانس و رێکخراوەکانی دیکەش بەدەم نەخۆشخانەکەوە بێن کە ئێمە لەبەر پێویستی نەخۆشان و بریندارانی چەکی کیمیاوی پێشوەختە پێش وەرگرتن کردمانەوە و هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە دانەخرێت و خزمەتی بریندارانی چەکی کیماوی هەڵەبجە پارێزگاکانی دیکە بکرێت".

دواتر ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە سوپاسی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کرد و ئاماژەی بەوەکرد لە رابردوودا هاوکارو پشتیوانیان بوون لە سێکتەرە جیاوازەکان و خەڵکی ئاوارە و خانەخوێی هەڵەبجە.

لای خۆشیەوە ئاسۆ کاکە حەمە، لێپسراوی ئۆفیسی سلێمانی iom رایگەیاند: خۆشحاڵن توانیویانە کە خزمەتێک بە هەڵەبجە بکەن، ساڵانە یەکێک لەو شوێنانە کە خزمەتی تێدا دەکەن پارێزگای هەڵەبجە و بەردەوام و دەبن لە خزمەتکردنی.

بەڕێوه‌بەرایەتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ داوا لە هەموو خێرخوازان دەکات هاوکاریانبن لە دابینکردنی ئامێری بینای سەنتەری دڵ کە ئێستا لەلایەن کۆچەوە تەواو کراوە.


PM:02:12:04/08/2021










ئه‌م بابه‌ته 1120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو