دوو رۆژ له‌م مانگه‌دا ده‌بێته پشووی فه‌رمی
وێستگه نیوز ـ
به پێی رۆژمێری پشووه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەم مانگە دوو رۆژ لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
بە پێی رۆژمێره‌كه، كه پشووه‌كانی ساڵی تیادا دیاری كراوه، رۆژی سێشەممە 10ی ئاب، سەری ساڵی کۆچییه و دەبێتە پشووی فەرمی.
هەروەها رۆژی پێنجشەممە كه ده‌كاته 19ی ئابی 2021، یادی عاشوورایە و پشوو فه‌رمی ده‌بێت.
خشتەی پشووەکانی هەرێمی کوردستان لە رێی حکومەتەوە دانراوە و لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە و لە خشتەکەدا ئەو رۆژانەی بە پشوو هەژمار كراون، دیاری كراون، ئەوانەشی تەنیا بۆنەن و پشوو نین، ئاماژەیان بۆ كراوە.
PM:01:35:04/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 8060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت