ته‌ندروستیی عێراق: توشبون به‌ كۆرۆنا هه‌ڵكشاوه‌ و ره‌نگه‌ كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ست بده‌ین


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق هۆشداری ده‌دات و هاوڵاتیان له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ وا بڕوات كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ست ده‌ده‌ین.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

به‌رپرسێكی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق به‌ سایتی روسیا توده‌ی رایگه‌یاندوه‌ "توشبون و مردن به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادی كردوه‌، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شه‌پۆلیس سێیه‌می په‌تاكه‌ زۆر تونده‌".

ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ ئه‌م شه‌پۆله‌ زۆر به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه‌ و هه‌ردوو چینی گه‌نج و كه‌م ته‌مه‌نه‌كانی كردوه‌ته‌ ئامانج، نه‌خۆشخانه‌كانیش پڕبوون له‌ حاڵه‌تی توشبونی سه‌خت و ته‌ندروست خراپ و چیتر نه‌خۆشخانه‌كان ناتوانن به‌رگه‌ی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ بگرن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ پێشبینیشی كردوه‌ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توشبون زیاد بكات، ئه‌وا شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا به‌رۆكی عێراق ده‌گرێت و ئه‌وكاته‌ش دۆخه‌كه‌ له‌مه‌ی ئێستا خراپتر ده‌بێت.


PM:12:33:04/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 1372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت